لەم چیرۆکە درێژه دوو چیرۆک هەیە, یەکەمیان کە لەوەوە دەست پێدەکات و لەوەوە کۆتایی پێدێت ئەمیشیان دووهەم چیرۆکە کە لەناو یەکەم چیرۆکدا دەگێڕدرێتەوە. ئەم چیرۆکە دوو خاڵی زۆر گرینگی تیابوو: یەکەمیان لە ناوەڕۆکی چیرۆکەکە بوو. کچێکی پاک دەبینین پاک بەو واتای هیچ لە دنیا پیسەکەی دەرەوە نازانێ و هەر چیرۆک دەخوێنێتەوە و لەناو دارستانەکاندا دەژیت بەس لە درێژەی چیرۆکەکە وردە وردە دەبێتە لەشفرۆش و تەنها بۆ ئەوەی دەربکەوێ و شتی گران بە خۆیەوە هەڵواسێ و زۆر شتی تریش ئالوودەی شتی خراپ دەبێ کە خۆیشی ماناکەی نازانێ. چێخۆف دەڵێ سنووری نێوان پاکی و ناپاکی چەنێکە! دووهەمیان لەم چیرۆکە بە عامی ئاشکرا بە خوێنەر دەڵێ گەمژە, ڕاتدەتلەکێنێ کە ببیتە خوێنەرێکی چالاک و تەنها بۆ چێژ چیرۆک نەخوێنیتەوە. زۆر بابەتی وردی تریشی تێدایە بەس ئەم دووانەی زۆر بەرچاوە!
3July 18, 2026 417