Dengê Çîrokê: post #2530 — TG.ME

بەڵگەفیلمی cooked/ لێندراو کۆمەڵە بەڵگەفیلمێکە کە لە چوار ئەلقە پێکهاتووە. ئەم بەڵگەفیلمە لە کتێبێک بە هەمان ناو لە نووسینی مایکڵ پۆڵان, وەرگیراوە و کەسێک بەناوی ئەلێکس گیبینی بەرهەمی هێناوە. ئەم بەڵگەفیلمه لە چوار ئەلقە کە یەکەمیان باسی ئەو خواردنانە ئەکات کە ئەبرژێن و کەباب ئەکرێن. دووهەم ئەڵقە باسی ئەو خواردنانە ئەکات که دەکوڵێندرێن, سێهەم ئەڵقه باسی نان دەکرێ و چوارەم ئەڵقه لە دەوری میکرۆبەکان دەسووڕێتەوە. بەگشتی ڕۆڵی ئاگر, ئاو, هەوا و زەوی لە خواردنەکاندا دەبینین. بۆچی گرینگە ئەم بەڵگە فیلمە ببینین؟ لەوانەیە کەسێک بێت بڵێ خۆ من چێشتلێنەر نیم تاوەکوو بێم ئەم بەڵگەفیلمه ببینم و شت فێر ببم. ئەمەوێ پێتان بڵێم ئەم بەڵگەفیلمە خواردن درووست کردنت فێرناکات بەڵکوو لەگەڵ فەلسەفەی خواردن درووست کردن و چێشتەکانت ئاشنات دەکات. لەم بەڵگەفیلمه ئاماژه بە هەندێک بابەتی زۆر گرینگ دەکرێت: 1)گرینگی درووست کردنی خواردن بە دەستی خۆت: لەم دنیای ئێستا تێیدا دەژین کەم کەم سەبر و تاقەتمان بۆ درووست کردنی خواردن لە دەست ئەدەین ئەم بەڵگەفیلمە نیشانت ئەدا تا چەنده گرینگه خۆت ببیتە چێشتلێنەری خواردنەکانت نەک کەسێک لە دەرەوە. 2)ڕەخنەیەکی تووند دەگرێ لە سەنعتی خواردن, ئەو کەسانەی کە بە ڕیکلام هەوڵ ئەدەن کەوگیرەکەت لێ بستێنەوە و لە جیاتی ئەو خواردنی ئامادەت پێبدات کە لە دوایی خۆیەوە سەدان کێشە بەجێ دەهێڵێت. 3)باسی پێوەندی نێوان کلتوور و خواردن نیشان ئەدات, چۆن خواردن ئەبێتە هۆکاری کۆبوونەوەی مرۆڤایەتی لە دەوری یەکتر و درووستبوونی شارستانیەت کە ئەمه لە بەشی ئاگر یاخوود ئەلقەی یەکەم دەبینرێ و دواتر لە ئەلقەی دووهەم باسی ئەوە ئەکات کە خواردن چۆن ئەتوانێ ئەم کۆبوونەوە و شارستانیەتە ڕابگرێ.(بۆ نموونە خواردنی ترخێنە, دۆکڵیو, بەربەسێڵ و..... فێری نەوەی داهاتوو بکەین هەتاوەکوو بۆ هەمیشە وەمێنێتەوە) ئەم بەڵگەفیلمە زۆر زۆر ڕووانەگەتان سەبارەت بە خواردن و سەرچاوە خۆراکیەکان دەگۆڕێ و زۆر زۆر ڕێز لە هەر جۆرە خواردنێک ئەگرن. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🎥بەڵگەفیلم:cooked/لێندراو 🎬دەرهێنەر: ئەلێکس گیبینی 📌مژار: #ناساندنی_فیلم_cooked @Denge_Chiroke

❤5
July 6, 2026 349 1