بۆ کاکەی ڕاوچی➖➖➖ ڕاوچی هەتاکەی ڕاوچی هەتاکەی بەسیە بێڕەحمی و… — 🌹روستای تاریخی و گردشگری دَودان️️🌹️️ — TG.ME

بۆ کاکەی ڕاوچی
ڕاوچی هەتاکەی  ڕاوچی هەتاکەی
بەسیە بێڕەحمی و خوێنڕێژی تاکەی
گیاندارت بڕی لە کەژ و کۆسار
تا کەی شانازی بەخوێن و ئازار
خۆت منداڵداری بۆ چی ناترسی
هەتاکەی تاڵان وەکوو چاوبرسی
ناڵەی هەژاران لای پەروەردگار
شار ئەکاتە شین دڵ ئەخاتە زار
ژین بۆ گیانلەبەر مافی خودایە
خۆی پێی بەخشیوە لە ئەم دونیایە
چەنێ کەڵت کوشت لە نێو کەڵەلان
چەن کوڵیتت بەست لای لانەی مەلان
چەنێ داوت برد بۆ سەر هێلانە
کوا کەروێشک و کەو لەو سەر بەرزانە
وڵات چۆڵ و هۆڵ بەبێ ئاسەوار
مەلێ نافڕێ  لە  دەوری هەوار
وتیان حەڵاڵە  ئیتر تەواوە
تێر بوونت نییە ئێژی سەواوە
تۆ کەی برسیتە بگەڕێی بۆ نان
هەتا بەربوویتە گیانداری کێوان
بەهۆی ئاژەڵ و گوڵزار و ڕووبار
ڕازاوەو جوانە خاکی کوردەوار
پێغەمبەر فەرمووی (ارحموا) کاکە
بۆ بێبەزەییت لەم خاکە پاکە
هەر کەس بێڕەحمە و خاوەنی داوە
لە قاپی ڕەحمەت  ناوی سووتاوە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

فەرهادفەیزوڵڵاهی(فارووق) جوانڕۆ



@Dawdan
❤3
September 8, 2026 438 2