چیرۆک chyrok: post #15599 — TG.ME

چیرۆکی
خویندکاره_کلینس_فروشەکە



بـەشـی دووەم

ئەو وشانەی خەماوی بون بەڕاستی من سەرسام بوم بەو کەسایەتیەی بۆیە باشترین هاوڕێم بو منیش وتم باشە ئەمڕۆ دەعوەتی تۆ دەبم ئەبێ تۆش بەیانی دەعوەتی من بی وتی باشە دەی ئەوەش دەبێت ڕەزیل دەستت لەخۆت بەرداوە بە پێکەنینەوە وای وت بەڕاستی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر هاوڕێتیەکەی هۆگری ژیانی دەکردم چونکە زۆر کەمە هاوڕێی ئاوا
ئیتر چوینولە شوێنێکی خۆش۷ دەعوەتی کردم هەرچەند دەم زانێ تا شتی گران بخۆم ئەو زیاتر پارەکەی بەفیڕۆ دەڕوات منیش وتم ئای خوایە<نوسەر بڕوا بەختیار> دەبێ لەژیان هەبێت بەقەد فاسۆلیاو برنج خۆش بێت ئەویش وتی دەنا دەبێ شتی گران بخۆیت وتم ئەی هاوڕێ گیان من،حەزم لەوەیە خۆ نابێ بەدڵی خۆم نەبێت ئەوە خۆشە وتی باشە ئەوە بخۆ خۆشم هەر لەوەی تۆ دەخۆم زۆر شیرن بو کە دەم بینی ئەمڕۆدڵ خۆشە چونکە دوێنێ ئیشێکی باشی کردووەو کەم ماندو بووە دوای نان خواردن وەکو هەمو جارێک دەستی کرد بەناو جانتا فەقیرانەکەیو ڕوی جانتاکەی لەمن وەرگێڕاو بای ئەوە پارەی دەرهینا کە خواردنمان خوارد بەڵام من بەڕاستی لەخەمی ئەو ژیانەی لەتاو ئەوەی کە چۆن پەیدای کردووە هیچ چێژێکم لەو،خواردنە نەدی ئای خوایە بۆ دەبێ هەمیشە کەسێک ببێتە ئازار بۆ ژیانمان ئیتر وتی من تەکسی دەگرمو دەڕۆمەوە سپاس کە دڵی ئەم هاوڕێت نەشکاندو قبوڵت کرد دەعوەت بیت منیش بەدڵێکی پڕ خەمەوە وتم نانا خۆشحاڵ بوم زۆرم لێ نەکرد تا بە سەیارەی خۆم بی بەمەوە چونکە زۆر مەرد بو ئەوەی پێ جوان نەبو هەرچەند هاوڕێیەکەو تەواو ئیتر منیش سپاسم کردو،ڕۆشت بەڵام بەڕاستی من دۆای ڕۆشتنی ئەو تەواوی جەستەم خەمو ئازار دای گرت ئەوەم لەدڵ دەر نەچو، کە جانتاکەی کردەوەو پارەکەی یا ئاخۆ ئەبێ چەندی پێ بو بێ لەپێناو من کە هاوڕێیم تا دڵ خۆشم کات بی سەلمێنێ هاوڕێیە باشە ئیتر منیش چومو سواری سەیارەکەم بوم لەدڵی خۆما دەم وت ئاخۆ من بەم سەروەتەوە چی سودێکم دەبێت ئەوبەو پارە کەمەوە زۆر لەمن دەوڵەمەند تر دەر دەکەوێت ئیتر ئەوەندەی پێ نەچو گەشتمەوە ماڵ خۆمان دایکم وتی کوڕم وەرە نانەکەت بخۆ چاوەڕوانی تۆ بوم منیش وتم دایە گیان ئەمڕۆ نانم خواردووە هەستەکەم نانێکم خواردووە تا مردن برسی نابمەوە دایکم بە پێکەنینەوە وتی کوڕە سەر شێت چیت خواردووە وتم فاسولیاو برنج دایکم وتی کوڕم خۆمان گۆشتمان هەیە ئەوە چیە،خواردوتە۷ ئیتر وتم دایەگیان ناخۆم ئێوە بیخۆن ئیتر چومە ژورەکەی خۆم بەڕاستی کە گەشتمە ژورەکەم چاوەکانم فرمێسکیان لێ دەباری خەیاڵی ژیانی ئەو،کچە نەی دە هێشت فرمێسکەکانم بوەستێ ئیتر چوم دەمو چاوم شۆردو،هاتمەوە لەسەر جێگاکەم تەلەفونەکەم دەر هێناو پەیوەندیم بە هاوڕێکەمەوە کرد دوای؛
چەن زەنگ لێ دانێک جوابم دراوە وتی کوڕم تۆ کێیت کچەکەم لەماڵ نیە تەلەفونی جێ هێشتووە لە ئیشە ئیتر وتم باشە دایە گیان من هاوڕێیەکی قوتابخانەی ئەوم بۆ دەرسەکانی تەلەفونم کرد وتی باشە ڕۆڵەگیان بەس بەخوا کچەکەم لەبەر من ژیانی خۆی کردووە بە قوربانیبەڕۆژ ئیش دەکاتو شەویش لەبەر<نوسەر بڕوا بەختیار> من ناخەوێت زۆر خراپە حاڵی ئەترسم تەندروستی تێک چێت بەو جۆرە ئیتر منیش بەم قسانە زیاتر دڵ گران دەبوم تەنانەت هەندێ جار خەریک بو دەگریام بە قسەکانی بەڵام خۆم دەگرت ئیتر وتم باشە دایەگیان کێشە نیە خۆم لەدەوام بەیانی قسەی لەگەڵ دەکەمەوە ئیتر وتی باشە کوڕم خوات لەگەڵبێت و مۆبایلەکەی داخست منیش بەپەلە خۆم گۆڕی و لەژورەکەم هاتمە دەر دایکم وتی خێرە بۆ کوێ کوڕم وتم هیچ دایەگیان هاوڕێیەکی کوڕم تێلی کردووە ئیشی پێمە دایکم وتی باشە کوڕم بڕۆ وریای خۆتبە وتم باشە خواحافیزیم لە دایکم کردو ڕۆشتم بۆ هەمان شوێن کە کچەکە ئیشی لێ دەکرد ئەم جارە دو بارە بینیم دیسان کلێنسەکانی هێنابو بەڵام ئەم جارە زۆر زیاتر بو لەوەی کە پێشتر دەی فڕۆشت چونکە دەیویست قەرەبوی ئەو پارە بکاتەوە کە دەعوەتی منی پێ کردبو ئەوە زۆر کاری تێ کردم منیش کەئەوەم بینی بێ دو دڵی چومە لای وتم سڵاو هاوڕێکەم کەئاوڕی دایەوە من بوم کچەکە پەشۆکا چاوەکانێ کرانەوەو نەی زانی لەشەرما چۆن جواب باتەوە دەستی کرد بەگریانو فرمێسک بەچاوەکانی هاتە خوارەوە منیش ئەوەم بینی چاوەکانم پڕ بون لەئاو بێ ئەوەی بهێڵم هیچ بڵێ دەستەیەک کلێنسم هەڵ گرتو وەک ئەو دەستم کرد بە،هاوار کردنو فڕۆشتنی بەڕاستی سامی دەویست چونکە من کاری وام نەکردبو بەڵام هاوڕێکەم بینی ئەو هەمو ئازارە دەچێژێ گوێم بە ژیانم نەداو بەهەمو جۆرێک هاوارم دەکرد بەڵام کچەکەی هاوڕێم توشی شۆک بوبو نەی دەزانی لەشەرما چی بکات ساردو داماو وەستابو ڕوی هاواری نەما منیش دەڵێی چەند ساڵێکە ئەوئیشە دەکەم ئەوەندە بەگەرمی هاوارم دەکرد
March 11, 2026 351 1