سەبارەت بە گوناحەکانی خۆت نازانم، بەڵام هەرگیز خوا لەسەر دڵی من لێت خۆشنابێت. هەندێک برین هەن لە جەستەدا نین تا بە تێپەڕبوونی کات سارێژ ببەنەوە، بەڵکو لە قووڵایی ڕۆحدا جێگیر دەبن و دەبنە بەشێک لە ئازاری ڕۆژانە. من هەمیشه وا فێرکرابووم کە لێبوردن نیشانەی گەورەیییه، بەڵام هەندێک زوڵم هەن ئەوەندە بێبەزەییانەن، تێپەڕاندنیان خیانەتە لە ئازاری ناخی خۆت و ئەو هەستە تاڵەی کە بە جێت هێشت لە ناخمدا، بە هیچ ئاوێک پاک نابێتەوە. تۆ تەند بە تەنها ئازارت نەدام، بەڵکو ئەو بەشە جوانە لە ناخی ڕووحی مندا کە بڕوای بە باشیی مرۆڤەکان هەبوو، بۆ هەمیشه کوشتت. مرۆڤەکان لەوەدا ناگۆڕێن کە کێن، بەڵکو لەوەدا دەردەکەون کە لە سەرەتاوە هەرگیز ئەوە نەبوون کە نیشانیان دەدایت.؟
4August 23, 2026 663 5