﮼بێ ﮼هەست 🥀.: post #10754 — TG.ME

دڵم بۆت زۆر تەنگ دەبێت بەڵام حەزناکەم ئیتر بگەڕێیتەوە بۆ ناو ژیانم.. هەموو ساتێک بیرت لێدەکەمەوە بەڵام حەزناکەم ئیتر نامەت بۆ بنێرم.. یادگارییەکانت دێنە پێش چاوم بەڵام ئیتر حەزناکەم لەگەڵ تۆ یادگاری نوێ دروست بکەم.. بێ ئارام و غەمگین دەبم لەنەبوونیت بەڵام دووبارە لەبڕیاری جیابوونەوەمان ڕازیم.. دەزانی؟ من لەکۆتاییدا خۆمم بە بەنرخ و خۆشەویست بینی بەبێ بوونی تۆ ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە! کێشەی نییە ئەگەر جارو بار حاڵم باش نەبێت ، گرنگ ئەوەیە کە بە بڕیاری جیابوونەوە غروری خۆمم ڕزگار کرد...
🌚8❤3
August 16, 2026 1.1K 9