Azmoon | ئەزموون: post #3067 — TG.ME

سڵاو
بەرە بەرە هەنگاو دەنێین بەرەو مانگی 3
دەزانن مانگی 3 واتای چییە؟
واتا دەستپێکی هەنگاونان بەرەو سەرکەوتنە گەورەکان!
بەڵێ! بەبیرم دێ خۆم و هەموو ئەو قوتابیانەی لەکۆتایی ئەنجامی سەرسوڕهێنەریان هینا و چوونە کۆلێژە باشەکان …!
خۆ دەزانم هەمووتان ئەو شتانە دەزانن، بەڵام خودای گەورە دەفەرموێ ﴿فَذَكِّرْ فَإِنَّ الذِّكْرَىٰ تَنْفَعُ الْمُؤْمِنِينَ﴾
لۆیە بەباشم زانی ئەو باسەی پێکەوە نوێ کەینەوە
گۆتم هەوڵدەم هیچ نەبی ئەگەر بەس تۆی خوێنەری ئەم پۆستەش بەئاگا بێتەوە لۆمن لە هەموو دنیا گرینگترە
چونکە چیڕۆکە جیاوازەکانمان لەو چەند ساڵە دیت
گرینگترین بەشی ژیانت ئێستاتە. بەس ئەو سێ مانگە هەموو ژیانت، نازناوت، پیشەت، کەسایەتیت دیاری دەکە👌
بەتایبەت لەوانەی دەیانەوێ لەڕێی خوێندن بگەنە شتێک
مامۆستایەکی بەڕێز قسەیەکی جوانی هەیە دەرێ ماندووبوونی ئەوساڵت هەموو ژیانت دەگۆڕی
لەڕوانگە و تەجروبەی من دەڵێم:
ماندووبوونی بەس ئەو سێ مانگەت هەموو ژیانت دەگۆڕی

وەسەلام، هەرچی پرسیارتان هەبوو بەپێی توانا لەخزمەتین
❤12🔥1
February 26, 2026 364 4