"تاقەتت نییە هەوڵبدەیت؟
ناتوانی واز لە حەزەکانت بێنی؟
شەکەت و ماندوویت؟
زۆر ئاساییە ئازیزم هەموومان واین، و منیش لەتۆ زیاتر بێزارم
بەڵام من لام گرنگ نییە بێزارم یان نا، حەزم لێیە یان نا، جەوم هەیە یان نا، بارودۆخ گونجاوە یان نا
تاکە شت ئەیزانم ئەوەیە گەر بەیانی سەعات شەش پێویست بکات کارێکی گرنگ بکەم، ئەوە پێنج و نیو من لەبەردەرگا حازرم
ئەوەش بریتیە لە نهێنیەکە کە خەڵکی جیا دەکاتەوە= هەموو ئینسانێک ماندووە و بێزارە لە هەوڵدان، بەڵام جیاوازیەکە ئەوەیە ئەهلی گەورەییەکان گرنگ نیە لایان ، بەڵکو ئەنجامی ئەدەن هەرچۆنێک بێت."
May 16, 2026 214 4